بۆ هه‌موو سه‌رجه‌می خه‌ڵکی کوردستان و جیهان
ژیانی شێرکۆ مه‌عارفی له مه‌ترسیدایه، با هه‌موومان پێکه‌وه بۆ رزگار کردنی گیانی شێرکۆ مه‌عارفی تێ‌بکۆشین. هاووڵاتانی خۆشه‌ویست، مرۆڤ دۆستان و هه‌موو پارت و رێکخراوه‌کان و لایه‌نه سیاسی و تاکه‌کانی کوردستان، بریار وایه رژێمی ئیسلامی ئێران له رۆژی11ی گۆڵان هه‌ڵسووراوێکی مه‌ده‌نی کورد به ناوی شێرکۆ مه‌عارفی هه‌ر وه‌ک ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران لاوه‌ی دێکه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئیعدام بکات، که‌مپه‌ینی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی داوا له هه‌موو تاک و پارت و ڕێکخراو ولایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌کات، به هه‌موو شێوه‌ێک نارزایه‌تی خۆیان له مه‌ڕ ئه‌م کاڕه دڕنده‌ی رژێمی ئیسلامی ئێران و به‌ر به ئیعدامی شێرکۆ مه‌عارفی بگرن، که‌مپه‌ینی زیندانیان سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به هه‌موو شێوه‌ێک ئاماده‌ی کار‌و چاڵاکیه بۆ به‌ربه‌ست کردن و به‌ر گرتن به ئیعدامی شێرکۆ مه‌عارفی، ئێمه لێره‌وه داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆفی جیهانیش ده‌که‌ین بۆ رزگار کردنی گیانی شێرکۆ مه‌عارفی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گڕ، ده‌با داوای رزگار کردنی ژیانی شێرکۆ مه‌عارفی، بکه‌ین به رۆژی له ده‌ور یه‌کتر کۆبوونه‌وه و با هه‌موو حزبه‌کان پێکه‌وه و به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک به‌یانیه پشتیوانی بکه‌ن له رزگار کردنی گیانی شێرکۆ مه‌عارفی.
که‌مپه‌ینی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر