به پێی هه‌واڵیک که له سه‌رچاوه‌ێکی باوه‌ر پێکراوه‌وه به ستادی که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی گه‌یشتوه: دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی له 11 گۆڵان، که هاوکات له گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز له لایه‌ن دادگای شۆرشی ئیسلامی شاری سه‌قزه‌وه راگه‌یندرابوو ، بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ئه‌م هه‌واڵه له سایت و تی ویه‌کانی جیهاندا بوه هۆی ئه‌وه که دوێکه به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز که‌وتنه به‌ر ڕخنه‌ی توندی به‌رپرسانی دادگوسته‌ری گشتی ئوستانی کوردستان، به پێی وته‌ی یه‌کێک له مووچه‌خۆرانی ئه‌و زیندانه به هه‌موو مووچه خۆره‌کانی ئه‌و زیندانه ده‌ستووریان داوه که گۆشارێکی زیاتر بخاته سه‌ر زیندانیه‌کانی ئه‌و زیندانه و ئیزن نه‌ده‌ن که هه‌واڵه‌کان له‌و زیندانه درز بکاته ده‌ره‌وه. له لاێکی‌تره‌وه کۆمه‌ڵیک له زیندانیانی شاری سه‌قز ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشت راست کردوه‌ته‌وه، که گوایه ئه‌م هه‌واڵه‌یان به شێرکۆ مه‌عارفی راگه‌یاندوه که له 11ی گۆڵاندا له سێداره ده‌درێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر