که‌ماڵ شه‌ریفی
که‌ماڵ شه‌ریفی رۆژنامه‌نووس و چالاکی سیاسیی به‌ندکراوی کورد له دوایین نامه‌یدا، له‌ناو چاڵه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه وێڕای پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌د و سێزده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژنامه‌نووسیی کوردی و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له دۆخی ئێستای رۆژنامه‌نووسیی کوردی، تیشک ده‌خاته سه‌ر زۆر بابه‌تی هه‌ستیار و بارودۆخی ناخۆش و ئازارده‌ری ناو زیندان و تووش کردنی به‌ندییه‌کان به مادده هۆشبه‌ره‌کان و ... ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌که‌ی که‌ماڵ
کوردستان و کورد:
شه‌ریفییه:
له‌و ماوه‌یه‌دا که به دیل گیرام، کۆمه‌ڵێکی زۆر رۆژنامه‌وان و نووسه‌ر و ئه‌دیب و چالاکوانی سیاسی و مه‌ده‌نی پاڵپشتیی خۆیان بۆ رزگارکردنی گیانی ئه‌م بچووکه راگه‌یاند؛ له ژووره دۆکه‌ڵاوییه‌که‌ی به‌ندیخانه‌ی مینابه‌وه، سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پاڵپشتی خۆیان ده‌ربڕی و کڕنۆش ده‌به‌م بۆ ئه‌و ئیمزایانه‌ی کۆکرانه‌وه.
به ناوی ئازادی و مرۆڤایه‌تی
لێره‌دا بۆنی به‌نگ و دووکه‌ڵی سیگار ژووره‌که‌ی به‌ته‌واوی ته‌ماوی کردووه. بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی به‌نگ و تریاکه‌که زۆر بڵاوه نه‌کا؛ کڵۆیه‌ک شه‌کر یان له‌تێک نان ئه‌سووتێنین یان ئه‌وه‌یکه عوودێکی هێندی داده‌گیرسێنین. هه‌موو چه‌شنه مادده‌یه‌کی هۆشبه‌ر که‌مێک گرانتر له نرخی ده‌ره‌وه‌ی زیندان لیره ده‌ست ده‌که‌وێ؛ هه‌ر له حه‌ب و به‌نگه‌وه تا ده‌گاته شیشه و مۆرفین و تریاک. گه‌وره‌ترین دۆستایه‌تی و هه‌ستی هاوده‌ردی و نزیکایه‌تی، خوڵق کردنی یه‌کتره بۆ مژه دووکه‌ڵێکی به‌نگ و تریاک یان هه‌ڵم و بۆقێکی شیشه‌کێشان. هێنانی ئه‌م مادده هۆشبه‌رانه بۆ ناو ژووره‌کانی زیندان، کارێکی ئاسته‌م و دژوار نییه، له رێگه‌ی مه‌ئمووره‌کانی زیندان یان ئه‌و زیندانیانه‌ی ده‌چنه مه‌ره‌خه‌سی و دێنه‌وه، ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی ملاقات کردنی که‌سی زیندانییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک دایک و باوک و خوشک و برا دێن بۆ چاوپێکه‌وتنی. ئه‌وانه‌ش که توانای کڕین و هاوردنیان نییه له رێگه‌ی کارکردن و خاوێن کردنه‌وه‌ی حه‌مام و ئاوده‌ست و نۆکه‌ری کردنی که‌سانی تایبه‌ت و ده‌ست فرۆشتنه‌وه؛ ته‌نانه‌ت که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی که‌مێک تریاک و به‌نگ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر له‌شفرۆشی. لێره‌دا، له‌م به‌ندیخانه‌یه‌دا، ئه‌و شوێنه‌ی که رۆژانه جگه له مامڵه‌ی حه‌ب و حه‌شیش و تریاک و شیشه، هیچ باسوخواسێکی تێدا نییه و شه‌وانیش وه‌ک شیره‌کێش خانه‌کانی ده‌ورانی قاجاڕی لێدێ و هه‌ر یه‌که‌و نه‌شه‌ی مادده‌یه‌کی هۆشبه‌ره. شارێکی په‌نجاوشه‌ش هه‌زار نه‌فه‌ری که نزیکه‌ی هه‌شتسه‌د که‌س ئاماری زیندانییه‌کانیه‌تی و له سه‌دا نه‌وه‌دی زیندانه‌کانیشی گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کانن. له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا و له وڵاتی نه‌وت و گاز دا، ته‌نیا به‌رامبه‌ر به نیسکێک فرمێسک و دانه‌یه‌ک حه‌ب و که‌متر له نۆکێک حه‌شیش و هه‌ڵمژینی هه‌ڵم و بۆقێکی شیشه، مرۆڤی وا په‌یدا ده‌بێ که ئاماده‌یه هه‌رچی لیباس و په‌توو و پێخه‌ف هه‌یه بیشۆا بۆ ئه‌وه‌ی له خوماری ده‌رباز بێ. ره‌نگه لێره‌دا پاڵه‌وانی نانه‌ڕه‌قه‌که‌ی محه‌ممه‌دی شوکری، بۆگه‌نی ماشێن و رشانه‌وه‌ی پێ باشتر بێ، تاکوو ئاماده بێ شه‌وێک به میوانی لێره‌دا بمێنێته‌وه. لێره‌دا ته‌نیا هاوه‌ڵم چوار کوڕه کوردی کوێستانی و چه‌ند ژماره‌یه‌کی گۆڤار و بڵاڤۆکه ناوخۆییه‌کانی کوردستانن، جگه له‌وه رۆمانی غه‌زه‌ڵنووس و باغه‌کانی خه‌یاڵ و هه‌روه‌ها کۆشکی باڵنده غه‌مگینه‌کانی به‌ختیار عه‌لی و چه‌ند کتێبێکی کوردی دیکه‌م به‌ده‌ست گه‌یشت که جگه له‌و سووده‌ی پێیان گه‌یاندم، شه‌وانێک هاواڵی ته‌نیاییم بوون، لێره‌دا له سووچی به‌ندیخانه ناوه‌ندییه‌که‌ی شاری مینابه‌وه، له کۆژووری ژماره سێ دا هه‌ر له‌و ژووره‌ی که دووکه‌ڵی به‌نگ و تریاک ته‌ماوی کردووه، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی 113 سێزده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌رچوونی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردستان ده‌که‌م و رۆژی له‌دایک بوونی رۆژنامه‌ی کورده‌واریتان باش.
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ئه‌رکی رۆژنامه‌گه‌ری 113 ساڵه که به‌شی هه‌ره‌زۆری ژیانی خۆی له تاراوگه‌دا به‌سه‌ر بردووه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نه‌یتوانیوه به ئازادییه‌کی کورت و سنوورداریش بێ، له شوێنی واقیعی خۆی دا له دایک بێ و هه‌ر له‌وێش دا ژیان بباته‌سه‌ر؛ دیاره ئه‌وانه‌ش که له ناوخۆی وڵاته‌وه به زه‌حمه‌ت و تێکۆشانێکی بێوێنه‌وه له هه‌وڵدان ده‌رباز بن له‌م [دۆخه] درێژخایه‌نه، به‌جۆرێک له جۆره‌کان تاراوگه‌یی باڵی به‌سه‌ر رۆح و ئه‌ده‌ب و پێکهاته و ده‌ق و نووسینه‌کاندا کێشاوه و ئه‌وانیش دوور نین له ویست و داخوازی و ئازاره‌کانی مه‌نفا و تاراوگه. له ناو هه‌ر رۆژنامه و بڵاڤۆکێک و ده‌ق و لێکۆڵینه‌وه و نووسینێک دا، نۆستالۆژییه‌ک حه‌شاردراوه و هه‌ستی پێده‌کرێ، ئه‌م نۆستالۆژییه باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی نووسینه‌کاندا کێشاوه. کاتێک نووسین به‌رامبه‌ر به‌وه کرا که ره‌خنه‌کانی له موقه‌دده‌سات لابدات و ستایشی موقه‌ده‌سات بکات، کاتێک رێگه‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رامی بۆ دیاری کرا و هێڵی سووری بۆ دانرا، کاتێک نووسین خرایه ژێر گیوتینی سانسۆڕه‌وه، ناتوانێ بڵێ من له شوێنی واقعی خۆمدا له دایک بووم و هه‌ر له‌وێدا ده‌ژیم و هه‌ر له‌وێدا بوونم هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌ندوکۆسپانه‌دا به‌ڕووکرا ناچاره جۆری نووسینی خۆی وه‌ک نووسین له تاراوگه‌دا وێنا بکا. لێره‌دایه که 113 ساڵه رۆژنامه‌وانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جگه له سه‌رده‌مێکی کورت نه‌بێ جێی نووستن و خوڵقاندن و نووسینی له تاراوگه‌دا به‌سه‌ر بردووه نه‌ک له نیشتمان. ره‌نگه یه‌کێک له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له رێگا دووڕێیانه‌که‌ی ژیان و مه‌رگ بێ؛ کاتێک جه‌للاد هه‌موو ده‌رگاکانی کلیل داوه، هه‌ر ده‌رگای ژیان و مه‌رگی هێشتۆته‌وه؛ کاتێکیش هه‌ر دوو ده‌رگاکه به‌ره‌و مه‌رگ کۆتایی دێ، چ مه‌رگێکی کوتوپڕی وه‌ک هه‌ڵوه‌رینی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، یان خود هێشتنه‌وه‌ی بیر له سووچی زیندان و هێشتنه‌وه‌ی له چاوه‌ڕوانییه‌کی ناکۆتادا.
له سه‌رده‌می ئێستای ئێران‌دا، بۆچی مه‌رگ به هه‌موو روخساره‌کانییه‌وه باڵی به سه‌ر هه‌موو چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانی و کرێکاری و جیابیران دا کێشاوه؟ لێره‌دا جه‌للاد وه‌ک [هه‌ڵپه‌ی] ده‌روونی خۆی و وه‌ک ئه‌جێندای دینی و سیاسی خۆی، به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ که نێچیره‌که‌ی له مه‌رگ نزیک بکاته‌وه، هه‌نگاوێک که‌متر له مه‌رگ. که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئێستای ئێران‌دا و له سووچی به‌ندیخانه‌دا له چاره‌نووسی خۆیان هیچ ئاگادار نین و هاکا به‌یانییه‌کی زوو یان شه‌ودره‌نگانێک په‌تی سێداره‌یان له گه‌ردنی خۆیاندا بینییه‌وه. کاتێک هه‌موو درگاکان به‌ڕووی زیندانی دا داخراوه، کاتێک هیچ ده‌سه‌ڵات و شوێن و په‌نا و هیوا و ئومێدێک نه‌ما و هه‌موو لایه‌ک هیوابڕاوبوون له رزگارکردنی گیانی به‌ندکراوێک، تاکه تیشکی هیوا، تاکه ئومێدی قوربانی، تاکه کلیلێک که ده‌مێنێته‌وه، رۆژنامه و فشاری رۆژنامه‌وانه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، گوشاری رۆژنامه‌وان و رۆژنامه‌وانییه بۆ سه‌ر رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. که‌م نین ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که رۆژنامه و رۆژنامه‌وانی به شوێنی هه‌ره سه‌ره‌کی خۆیان داده‌نێن، به‌تایبه‌ت له وڵاتێک دا که به‌ره و ئۆپۆزیسیۆن و حیزبێکی تێدا نه‌بێ، ئه‌رکی رۆژنامه‌وان گرینگتر و قورس‌تر ده‌بێ. له‌وه‌ها وڵاتێک‌دا سه‌رله‌به‌ری ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه مۆنۆپۆل کراوه، کاتێک هه‌موو رۆژنامه‌یه‌کی ئازاد و ئه‌هلی و گه‌لی له وڵات دا داخراون و رۆژنامه‌وانیش خرایه سووچێکی کپه‌وه و مه‌رگی هه‌ر ده‌نگێکی جیابیر جاڕدرا؛ کاتێک سه‌رکۆماری وڵاتێک له حه‌وشه‌که‌ی خۆیدا، وڵاته پانوبه‌رینه‌که‌ی وه‌ک سه‌وزه‌ڵانییه‌کی باخچه‌که‌ی شوبهاند و گوتی ده‌بێ ئه‌وه‌ی ناسه‌وزییه له ریشه‌وه هه‌ڵیکێشیت و تووڕی بده‌ی، له‌و وڵاته‌دا، مه‌رگی رۆژنامه‌و رۆژنامه‌وان راگه‌یه‌نراوه.
له‌و ماوه‌یه‌دا که به دیل گیرام کۆمه‌ڵێکی زۆر رۆژنامه‌وان و نووسه‌ر و ئه‌دیب و چالاکوانی سیاسی و مه‌ده‌نی پاڵپشتیی خۆیان بۆ رزگارکردنی گیانی ئه‌م بچووکه راگه‌یاند؛ له ژووره دۆکه‌ڵاوییه‌که‌ی به‌ندیخانه‌ی مینابه‌وه، سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پاڵپشتی خۆیان ده‌ربڕی و کڕنۆش ده‌به‌م بۆ ئه‌و ئیمزایانه‌ی کۆکرانه‌وه و هه‌روه‌ها سپاسی [ئه‌و که‌سانه] ده‌که‌م که به ته‌واوه‌تی له غه‌م و هه‌وڵ و تێکۆشانی رزگارکردنی گیانی ئه‌و که‌سانه دان که حوکمی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
دیسانه‌وه سپاس و مه‌منوونتانم
که‌ماڵ شه‌ریفی
بانه‌مه‌ڕی 1390ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر