كوردیش پرسپكتیڤ: ئه‌نوه‌ر حسه‌ین په‌نایی زیندانی سیاسی كورد له لایه‌ك ره‌وشی ته‌ندروستی خراپه و له لایه‌كیتر ئیداره‌ی ئیتلاعات به ته‌مای سازدانی په‌روه‌ندیه‌كی نوێی سیاسی بۆ ناوبراوه.
ئه‌مجه‌د حسه‌ین په‌نایی چالاكی مافی مرۆڤ و برای ئه‌م زیندانیه سیاسیه وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ره‌وشی خراپی ته‌ندروستی برا به‌ندكراوه‌كه‌ی باس له هه‌وڵی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ دروستكردنی دۆسیه‌یه‌كی نوێی سیاسی بۆ ئه‌نوه‌ر ده‌كات.
ناوبراو له و وتوێۆژكدا له‌گه‌ل كوردیش پرسپكتیڤ سه‌باره‌ت به ره‌وشی مه‌ترسیداری ئه‌نوه‌ر حسه‌ین په‌نایی رایگه‌یاند: " ئه‌نوه‌ر چه‌ند رۆژ پێش له رێگای پێوه‌ندیه‌كه‌ی ته‌له‌قوونیه‌وه له زیندانه‌وه به دایكی ووتوه كه نه‌خۆشه و حاڵی هیچ باش نیه"
ئه‌مجه‌د حسه‌ین په‌نایی ده‌ڵێت نیشانه پزیشكیه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه براكه‌ی خه‌ریكه به یكجاری یه‌كێك له گورچیله كانی له ده‌ست بدات.
ناوبراو ده‌ڵێ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ده‌ستگیر كردنی كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له شاری قوروه دوان له په‌راسوه‌كانی شكاوه كه بۆته هۆی هه‌و كردنی (عفونت) گورچیله‌كانی .
ئه‌نوه‌ر حسه‌ین په‌ناهی زیندانی سیاسی كورد ١٥/٨/١٣٨٦ ده‌ستگیركراو و له یه‌كه‌مین دادگایكردنیدا و پاش ماوه‌یه‌یكی زۆر ئه‌شكه‌نجه و مانه‌وه له ژوری تاكه كه‌سیدا سزای له سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پا.
حسه‌ین په‌نایی یه‌ك له زیندانیه سیاسیه ناسراوه‌كانی كورده كه پاش ناڕازیه‌تی ده‌ربڕینێكی زۆر و هه‌وڵی پارپزه‌رانی " نیعمه‌ت ئه‌حمه‌دی " و " ساڵح نیكبه‌خت" سزاكه‌ی كه‌مكرایه‌وه بۆ 16 ساڵ.
ئه‌مجه‌د حسه‌ین په‌نایی برای ناوبراو له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ئایا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی پاریزه‌رانی هیچ هه‌وڵێكیان داوه رایگه‌یاند: " به داخه‌وه ئه‌نوه‌ر تا ئه‌و كاته‌ی كه سزای سێداره‌ی له سه‌ر بوو پارێزه‌ری بوو و ئێستا به هۆی ده‌ستكورتی بنه ماڵه‌كه‌یه‌وه پارێزه‌ری نیه".
هه‌وڵی ئیتلاعات بۆ دروستكردنی دۆسیه‌یه‌کی نوێی سیاسی
برای ئه‌م به‌ند كراوه سیاسیه هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریه‌ی به‌سایتی كوردیش پرسپكتیڤ دا كه : ئه‌نوه‌ر به بنه‌ماله‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ئیتلاعات سه‌ر له نوێ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی " دیوانی عالی " بۆ تۆمه‌تی نوێ و سه‌پاندنی سزای نوێ، بكاته‌وه".
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نوه‌ر حسه‌ین په‌نایی رایانگه‌یاندوه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا جگه له كوژرانی ته‌موو مژاویی كوڕێكی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به ناووی " ئه‌شره‌ف" براكانیتری له ژێر فشاری تۆكمه‌ی ده‌رونیدان بۆ دانپێدانانی ته‌له‌فزیۆنی و واز هێنانی ئه‌م بنه ماڵه‌یه له هه‌ر چه‌شنه چالاكیه‌كی سیاسی و مه‌ده‌نی".
شایانی باسه ئه‌نوه‌ر حسه‌ین په‌نایی له چالاکانی مه‌ده‌نی‌و له که‌سانی بڕواپێکراوی ناوچه‌ی دێولانه و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خۆش ناویی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان كه له زیندانی سنه‌وه دێنه ده‌ره‌وه ئه‌نوه‌ر حسه‌ین په‌نایی له زیندانیش‌دا درێژه‌ی به چالاكیه كانی خۆی داوه و وانه‌ی راوێژكاری بۆ تووشبوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی ناوه‌ندی سنه سازکردوه.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حسه‌ین په‌نایی، چالاكیه‌كانی ئه‌نوه‌ر له زینداندا هه‌میشه بۆته هۆ ی گوشاری زیاتر بۆ سه ر ناوبراو و ئه‌وه‌ی كه بێ به‌ری بكرێت له پێڕاگه‌یشتنه پزیشكی و هه‌روها پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و گۆاستنه‌وی بۆ ژوری تاكه كه‌سی.
بنه‌ماڵه‌ی حسه‌ین په‌نایی هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو لایه‌ن و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان ده‌كه‌ن له ئاست ره‌وشی ناله‌باری ئه‌نوه‌ر و هه‌موو زیندانیانی سیاسی كورد بێده‌نگ نه‌بن.
ئاماده‌كردنی: م.ئیزه‌دی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر