نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ دیمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ، وەک دەورەکانی رابردوو، به‌شداری خۆلێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو.
به‌شدار بووان له ماوه‌ی کۆبوونه‌وه سه‌ره‌کی و پەڕاوێزی شورای مافی مرۆڤدا چالاکانە بەشدار بوون و وێڕای به‌شداری له باسه‌کاندا و بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و ئه‌نجامی زه‌نجیره‌یه‌ک چاوپێکه‌تن، هه‌وڵیان دا که لە ئاستی گونجاو‌دا کێشه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران به گشتی و له کوردستان به تایبه‌تی بخه‌نه به‌ر چاو و بیهێننه به‌ر باس.
هه‌روه‌ها بۆ باشتر ناساندنی کێشەی کورد و گەیاندنی داواکاری پێک هاتە نەتەوەییەکان ئێران به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئاماده‌کاری کرا بۆ پێک هێنانی چه‌ند کونفرانسێک له خۆلی داهاتووی دانیشتنه‌کانی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ دیمۆکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ
١٨ ژۆئه‌نی ٢٠١١
ئه‌مه‌ش ڕاپۆرتێکه له سه‌ر کاره‌کانی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له خۆلی ١٧هه‌می خۆیدا؛
حه‌ڤده‌هه‌مین خۆلی کۆبوونه‌وه‌کانی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ماوه‌ی ڕۆژانی ٣٠ مه‌ی تا ١٧ی ژوئه‌نی ٢٠١١ له بنکه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و شورایه له ژنێڤ به‌ڕێوه چوو. کاره‌کانی شورا به خستنه به‌ر باسی ڕاپۆرتی کومیسه‌ری به‌رزی شورا، خاتوو ناوی پیلای و چاودێرانی دیکه ده‌ستی پێ‌کرد و به پیشنیارکردنی٤ بڕیارنامه و په‌سه‌ند کردنی ٢٥ی دیکه که ٨ یان خرانه ده‌نگدانه‌وه؛ کوتایی به کاره‌کانی هێنا. شورا هه‌روه‌ها ئاکامی تاقی کاری‌یه نێو نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی خۆی له سه‌ر ١٦ وڵات به‌سه‌ند کرد.هەروەها شورا ده‌ستخۆشی لە وڵاتی قرقیزستانی کرد بۆ خستنه گه‌ڕی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، پێشخستنی ئیتنیکی و هاوگۆنجاوی کۆمه‌ڵایه‌تی و بانگه‌وازی پێشخستنی ئاشته‌وایی نێوان ئیتنیکه‌کانی ئەو وڵاتە.
له درێژه‌ی کاره‌کانی دا، شورا چه‌ند بڕیارێکی گرینگی په‌سند کرد که بریتین بوون لە:
- ناوی چاودێرانی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆێ بۆ لێکۆڵینه‌وه له بارودۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له سوومالی و قه‌راخه‌کانی عاج دیاری کرد.
- له بڕیارنامه‌یه‌ک دا ، شورا ناڕه‌زایه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به هاوکاری نه‌کردنی ئیسرائیل لەگه‌ڵ کومیسیۆنی ڵێکوڵینه‌وه له ڕووداوی په‌یوه‌ندیدار به کاروانی یارمه‌تی‌یه‌کان بۆ که‌رتی غه‌زه ده‌ربڕی.
- پێک هێنانی گرووپی کاری بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و کومپانیا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان و کارگه تیجاری‌یه‌کان.
- پڕۆتۆکۆلێک دژ به توندوتیژی دژ بە منداڵان پەسەند کرا.
- بڕیارێک له سه‌ر چڕ کردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کان بۆ له نێو بردنی هه‌موو جۆره توندوتیژییەک دژ بە ژنان و به تاوان ناساندنی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه.
- شورا داوا له هه‌موو وڵاتانی دونیا ده‌کا بۆ دابین کردنی گونجاوی به‌کار هێنان و یه‌کسانی له ده‌ست پێ ڕاگه‌یشتنی ده‌رمانه سه‌ره‌کی‌یه کاریگه‌ر و به که‌ڵکه‌کان.
- نووسراوه‌یه‌کیش له سه‌ر مافی گه‌لان بۆ ئاشتی، جیاوازی فه‌رهه‌نگی، پێک هێنانی ناوه‌نده نه‌ته‌وه‌یی‌یه به سووده‌کان، سه‌ربه خۆیی و فره‌یی؟؟ بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی‌یه بنەڕەتیەکان په‌سه‌ند کرا.
- کارێکی گرینگی دیکه‌ی شورا ناساندنی چاودێری تایبه‌ت به بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران بوو. بەڕێز ئه‌حمه‌د شه‌هید له وڵاتی موڵداوی بۆ ئه‌و ئه‌رکه دیاری کرا و پێ ڕا‌سپێردرا که له‌و باره‌وه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا په‌یوه‌ندی بگرێ و ڕاپۆرتێک ئامادە بکات.
- له لایه‌ن شوراوه خاتوو ریتا ئیساک وه‌کو چاودێری تایبه‌ت به که‌مایه‌تی‌یه‌کان لە دونیادا دیاری کرا.
- ڕۆژی ١٩ی ئووت، به یادی ته‌قینه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌غدا له ساڵی ٢٠٠٣ دا به ناوی "ڕۆژی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ یادکردنه‌وه‌ی مرۆڤه قوربانی‌یه‌کانی ده‌ستی تێرۆر" پیشنیار کرایه ئه‌نجۆمه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ وه‌رگرتنی بڕیار و په‌سه‌ند کردن.
هێندێک پێش بڕیاریش دران بۆ کاری خۆلی دوایی شورا له مانگی سێپتامبری ٢٠١١، وه‌کو:
- باس له سه‌ر پارێزگاری له خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه
- حازر کردنی ڕاپۆرتێکی شه‌فاهی له سه‌ر بارودۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕووسیه‌ی سپی بۆ خۆلی هه‌ژده‌هه‌می شورا بۆ مانگی سێپتامبری ٢٠١١ و ڕاپۆرتێکی تێروته‌سه‌ل بۆ مانگی ژۆئه‌نی ٢٠١٢.
- دوای سه‌ردانی گرووپێکی تایبه‌تی شورا بۆ وڵاتی یه‌مه‌ن که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه بانگ کراون، ڕاپورتێک بۆ خۆلی دوایی حازر ده‌کا.
- شورا بۆ جارێکی دیکه کاره‌کانی کومیسیۆنی ڵێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بارودۆخی کۆماری عه‌ره‌بی لیبیا ی نۆێ کرده‌وه.
پێویسته بگوترێ که خۆلی داهاتووی شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، واته خۆلی هه‌ژده‌هه‌م، له ماوه‌ی ڕۆژانی ١٢ تا ٣٠ی سێپتامبری ٢٠١١ دا ده‌بسترێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر