له رۆژانی رابردوودا نیگه‌رانییه‌کان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی چه‌ند به‌ندکراوی سیاسی په‌ره‌ی سه‌ندوه که مه‌ترسیی گیانیان له سه‌ره.
که‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی به بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرتێک داوای له ته‌واوی ناوه‌نده‌کانی به‌رگریکاری مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک کردوه که به به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان نه‌هێڵن بارودۆخی ئه‌و به‌ندکراوانه چی دی به‌ره‌و خراپتربوون بچێ.
به پێی ئه‌و راپۆرته حیشمه‌توڵڵا ته‌به‌رزه‌دی که هه‌ر ئێستا له به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شار دایه به هۆی مانگرتن له خواردنه‌که‌ی چه‌ند حه‌وتوو له مه‌وبه‌ری خۆی و چه‌ند هاوڕێی دیکه‌ی تووشی بارودۆخێکی جه‌سته‌یی خراپ بۆته‌وه وتا ئێستا چه‌ندین جار بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستیی به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شار گوێزراوه‌ته‌وه.
حوسێنی ره‌ونه‌قی وێبلاگنووسی 25 ساڵه که 15 ساڵ حوکمی به سه‌ردا سه‌پاوه، به‌ندکراوێکی دیکه‌یه که له کاتێکدا گورچیله‌یه‌کی خۆی له ده‌ست داوه و ئه‌وی دیکه‌شی سه‌تا 80 ی له کار که‌وتوه تا ئێستا ئیزنی چوونه مه‌ره‌خه‌سی و پێوه‌ندی ته‌له‌فونی پێ نه‌دراوه.
به‌ندکراوێکی دیکه که له‌و راپۆرته‌دا ناوی هاتوه زه‌هرا جه‌باریه که له زینداندا تووشی نه‌خۆشی دڵ و رۆماتیسم بۆته‌وه و به پێی پشکنینی پزیشکی که له لایه‌ن پزیشکانه‌وه بۆی کراوه، له نامه‌یه‌کدا له نیوه‌کانی مانگی خاکه‌لێوه داوا له عه‌باسی جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی دادستانی گشتیی تاران کرابوو که زه‌هرا جه‌باری بۆ چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشیه‌کانی بۆ نه‌خۆشخانه راگوێزرێ، به‌ڵام ئه‌و داوایه تا ئێستا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
ئه‌نوه‌ری حوسێن په‌ناهی به‌ندکراوێکی کورده که له درێژه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا باسی کراوه و وتراوه که ناوبراو به هۆی لێدان و ئه‌شکه‌نجه کرانی زۆره‌وه تووشی شکانی په‌راسوو و هه‌روه‌ها چڵک کردنی گورچیله‌کانی بۆته‌وه که گرینگی نه‌دان به چاره‌سه‌ر‌کردنی ده‌بێته هۆی مه‌ترسیی جیدی بۆ سه‌ر گیانی ئه‌و به‌ندکراوه کورده.
که‌ماڵی شه‌ریفی به‌ندکراوێکی دیکه‌ی کورده که له کۆتایی ئه‌و راپۆرته‌دا ناوی هاتوه.
ناوبراو زیاتر له 44 رۆژه مانی له خواردن گرت و ئێستاش له بارودۆخێکی خراپی جه‌سته‌یی دایه. له دوای درێژه کێشانی مانگرتنی ئه‌و به‌ندکراوه که له زیندانی مینابدا ده‌ستبه‌سه‌ره، باوکی که‌ماڵی شه‌ریفی دانی به بارودۆخی خراپی ئه‌و داناوه و وتوویه‌تی که قازی به بێحورمه‌تیه‌وه وڵامی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه که ئه‌و پێنج به‌ندکراوه تا ئێستا هیچ پێڕاگه‌یشتنێکیان له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه بۆ نه‌کراوه و ئه‌وه‌ش له کاتێک دایه که بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی ئه‌وان بۆته هۆی سازکردنی نیگه‌رانیگه‌لێکی زۆر بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر