“ئەمیر مێسباح” چالاکی مەدەنی و خوێندکاری و بەرپرسی پێشووی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد کە لە بەفرانباری ساڵی 87 لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەس بە سەر کراو سزای سی مانگ حەبسی تەعزیری بە سەرداسەپابوو، دوای کۆتایی ئەم سزایە لە زیندانی شاری مەهاباد بە هۆی گوشار و هەڕەشەکانی ئیتلاعاتی مەهاباد ئێرانی بە جێ هێشت.
وبراو لە ماوەی بەرپرسیارەتی ئەمیر میسباح لە ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد لە ساڵەکانی 84 و 85 چەندین کۆڕ و ڕێ و ڕەسم بە بۆنەکانی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی و هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بەڕێوە چوو کە هەر ئەو کات لە گەڵ لێپرسینەوەو و هەڕەشەی ئیتلاعاتی ئێران ڕووبەڕوو بۆوە.
شایانی باسە کە ئەمیر مێسباح لە گەڵ چەند گۆڤار و بڵاوکراوەی خوێندکاری و کوردی وەک "فریاد فردا" بڵاوکراوەی زانکۆی ئازادی مەهاباد دەردەچوو، گۆڤاری "ڕەش و سپی" بڵاو کراوەی زانکۆی پەیام نووری مەهاباد، گۆڤاری سروە و گۆڤاری مەهاباد دا چەندین چالاکی جوراوجۆری هەبووە. جێی ئاماژەیە کە ناوبراو بەر لە دەستگیر بوونی خوێندکاری ماستێری بەشی زمان و ئەدەبیاتی فارسی زانکۆی ئازادی مەهاباد بوو کە دوای تێپەڕ کردنی زیندان لە لایەن زانکۆوە وەرنەگیراوە.

که مپه ینی به رگری له به ندکراوانی سیاسی و مه ده نی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر