۱۳۹۰ شهریور ۱۳, یکشنبه

سەرلەنوێ ئەگەری ئیعدامی حەبیب لەتیفی دەستی پێ کردەوە

رۆژهەڵات تایمز - ناوەندی هەواڵ: دوای چەند مانگ بێدەنگی و دواخرانی جێبەجێ کردنی بڕیاری ئیعدامی چالاکوانی سیاسی و مەدەنیی کورد حەبیب لەتیفی، دوا زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری ئیعدامی ناوبراو سەرلەنوێ دەستی پێ کردۆتەوە.
موختار زارعی، چالاکی سیاسی لە شاری سنە و ئەندامی شورای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد وێڕای گەیاندنی ئەو هەواڵە، ئاشکرای کرد کە هەر ئیستا عەبدولجەبار کەڕەمی، نوێنەری شارەکانی سنە، کامیاران و دیواندەرە لە پارلمانی ئێران بە چڕی هەوڵەکانی خۆی بۆ پێشگرتن لە ئەگەری جێبەجێ کرانی ئەو حوکمە دەست پێ کردووە.
حەبیب لەتیفی کە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردی و ئەنجامدانی تەقینەوە لە شاری سنە حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپاوە، بڕیار بوو لە کۆتاییەکانی مانگی دێسامبری ساڵی ٢٠١٠ ئیعدام بکرێ بەڵام هەوڵی پارێزەرەکەی، محەممەد ساڵح نیکبەخت و چالاکی و ئیعترازی بەربڵاوی چالاکانی مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پێشی بە بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە گرت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر