روژی
یه‌كشه‌مه 20ی سه‌رماوه‌ز كۆبوونه‌وه‌ێك له نێوان نوێنه‌رانی دوو رێكخراوی(كه‌مپه‌ینی
به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی) و (ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانیانی
سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان)پێكهات
.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن حه‌سه‌ن
جه‌زایری یه‌كێك له نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری كۆرته‌باسێك له سه‌ر كار و
چالاكیه‌كانی رابردوویی"ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانیه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان" پێشكه‌شكرا. دواتر ئه‌مجه‌د حسین په‌نای وه‌كوو وته‌بێژی"كه‌مپه‌ینی
به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی" پاش به‌خێرهاتنی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌ن،
ئاماژه‌ی به خاڵ ه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو رێكخراو و هه‌روه‌ها بایه‌خدان به په‌ێوه‌ندی
گرتن له گه‌ڵ رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی مافی مرۆڤ كرد و وتی ئێمه وه‌كوو كه‌مپه‌ین
هه‌وڵی زۆرمان داوه له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا و تا كوو ئێستاش چه‌ن راپۆرتمان ناردووه
بۆ رێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له درێژه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌دا كاك ره‌حیم مه‌حموودی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه چه‌ن پێشنیاری خسته‌روو كه دوو له‌وانه بریتی بوو له، به‌رێوه‌بردنی كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش به به‌شداری ته‌واوی ئه‌و رێكخراو ولایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه وا بۆ به‌رگری كردن له زیندانیانی سیاسی كورد چالاكی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها دانانی رۆژێك وه‌كوو رۆژی زیندانیانی سیاسی. له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ركام له به‌شدار بووان قسه و باس و پێشنیاره‌كانی خۆیانیان خسته‌روو و هه‌موویان له سه‌ر به‌رگری كردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی به بێ جیاوازی و ته‌نیا له روانگه‌ی ئینسانی و حقوقیه‌وه داكوكیان كرد.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر