زانیار مورادی لە ١ی ئەگۆستی ٢٠٠٩ و لوقمان مورادی لە ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٠٩ لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی لە شاری مەریوان قۆڵبهست کران و له ٢٢ی دێسەمبەری ٢٠١٠ لە لایەن لقی (١٥)ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە شاری تاران، بەتۆمەتی موحارب سزای ئیعدامیان به سهر دا سهپا بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان.
جێی ئاماژەیە پێشتر ڕێکخراوی لێبۆردنی نێونەتەوەیی بەدەرکردنی لێدوانێکی بەپەلە سەبارەت بەڕەوشی ئەو دوو گیراوە کوردە ڕایگەیاندبوو:
ئەو دوو گیراوە بۆ ماوەی ٩ مانگ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر بوون، بێ ئەوەی لەو ماوەیە دا هیچ تۆمەتێکی کوشتنیان بخرێتە پاڵ. ئەوان چەندین جار بۆ گرتووخانەی جیاواز ڕاگوێزراون و سەرئەنجام لە مانگی دێسەمبەری ٢٠١٠ دا بۆ بەندی ٤ی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج گوازرانەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێونهتهوهیی بە ئاماژەدان بە نامەیەکی لوقمان و زانیاری مورادی ڕایگەیاندبوو: ئهو دوو گیراوه کورده، لە ماوەی دەستبەسەربوونیان دا لە گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، ماوەی ٢٥ ڕۆژ ئەشکەنجە کراون، گوشاریان لە سەر بووە و هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسیان لێکراوە تا "دان" بەوە دابنێن کە کەسێکیان کووشتووە. لەو ماوەیە دا ئەو دوو گیراوە، لە دەستپێڕاگەیشتن بە خزمەتی پزیشکی پێویست بێبەش بوونە.
جێی بیرهێنانەوەیە لە نامەکەی لوقمان و زانیاری مورادی هاتبوو، لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەردەوام هەڕەشەی ئەوەیان لێکرابوو ئەگەر دان بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان نەنێن، ئەوا ڕووبەڕووی دەستدرێژی جنسی دەبنەوە.
سەپاندنی سزای لەسێدارەدان و پشتڕاستکردنەوەی لە لایەن دادگای پێداچوونەوە لە ڕێکەوتی ١٥٧ ژانویەی ٢٠١٠ لە کاتێکدایە کە "زانیار مورادی" لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵ بووە و ئەمە بە پێچەوانەی ئەو کونوانسیۆنە نێونەتەوەییەکانە کە رژیمی ئێران واژۆی کردووە، سەبارەت بە پاراستنی مافی نەوجەوانان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر