۱۳۹۱ خرداد ۳, چهارشنبه

هه‌وڵێكی‌ خێرا بۆ له‌قاو دانی‌ مه‌به‌سته‌كانی‌ رژیمی‌ جینایه‌تكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.

جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كورستان
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ وژنان و قوتابیان و لاوان و..
نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان وهونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران وقوتابیان

 ته‌وژمی گرتن و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌ کردنی هاوولاتيانى کورد له‌ گه‌ڵ به‌رده‌وام بونیکی له‌ میژینه‌، ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته‌ قۆناغیک که‌‌ رۆژ نییه که‌سانیک به‌ تاوانی ده‌ربڕینی بیرو باوه‌ڕ، نووسین و هه‌لسورانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌که‌وێته زیندانه‌وه، یاخود حۆکمی له‌ سیداره‌دانی بۆ نه‌بڕدریته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌رده‌وام کوردان خاوه‌نداریتیکی به‌رفراوانیان له قاره‌مانه‌کانی ناو زیندان کردووه. ئه‌م پشتوانیکردنه‌‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌یارانی کۆرد باشتر له‌و راستییه‌ تیبگه‌ن که‌ به‌ زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه ناکری پیشبه لیشاوی بيری ئازادیخوازى کورد بگێرین . پشتیوانی له‌ به‌ندکراوانی کورد به‌رده‌وام له‌ ناۆخۆی ولات وه‌ چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات له‌ سه‌رئاستی نیوده‌‌وله‌تی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان و ئه‌رینی هه‌بووه‌ وله‌ زۆر کاتدا پیشێ له‌ به‌ریوه‌چوونی حوکمی ناعادلانه‌ گرتووه.
  له‌ درێژه‌ی‌ زۆرتر كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ش وهه‌وای ئه‌منیه‌تی‌ له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان و گوشاری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی‌ رژیم بۆسه‌ر به‌ندكراوانی‌ سیاسی ومه‌ده‌نی‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ نائینسانی‌ له‌ گه‌ڵ به‌ندكراوان، به‌رده‌وام بوونی‌ گوشار بۆ سه‌ر هه‌ڵسوراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان و ده‌سبته‌سه‌ركردنی‌ به‌ربلاَوی‌ ئه‌م هه‌ڵسوراوانه‌ به‌ بێ حوكمی‌ قه‌زایی و به‌ بیانووگه‌لی جۆراوجۆر، له‌ رۆژانی‌ رابردوودا ژماره‌یه‌كی‌ تر له‌ چالاكوانانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تی‌ و ئیتلاَعاتیه‌كانی‌ رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌كان.
 به‌ پێی‌ دوایین هه‌واڵه‌كان محەممەد سدیقی کەبوودوەند نۆ ڕۆژە لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران، مانی لەخواردن گرتووە و تەنیا داواکاری ئەوەیە کە بەرپرسان ئیزنی بدەن تا لە دەرەوەی زیندان، ڕێگەیەک بۆ ڕزگارکردنی کوڕە نەخۆشەکەی بدۆزێتەوە.
 تاکوو ئێستا نە بەرپرسانی گرتووخانەی ئێڤین و داواکاری گشتی و ئینقلابی تاران و نە بنەماڵەی کەبوودوەند، هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی کەبوودوەند نەداوە.
  له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ تر له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانیان و به‌ بێ حوكمی‌ قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ركراون ، هیچ هه‌واڵێك له‌ مه‌ڕ باروودۆخیان له‌ده‌ست دا نیه‌ و ، هیچ ناوه‌ندێكی‌ ئه‌منیه‌تی‌ رژیم حازر به‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ شوێن و هۆیه‌كانی‌ ده‌ستبه‌سه‌ری ئه‌م كه‌سانه‌ نییه‌
  یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ ئیستاكه‌ جیگای‌ نیگه‌رانیه‌، گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ و هه‌ره‌شه‌ له‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌ له‌ كوردستان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی‌ زیندانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كێك له‌ به‌ربرسانی‌ زیندانی سشاری سنه هه‌ره‌شه‌ی‌ دوور خستنه‌وه‌ی‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسی ومه‌ده‌نی‌ كوردی‌ بۆ زیندانه‌ جۆاروجۆره‌كانی ئیران كردووه‌ . له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ گرنگتر مه‌ترسی ئیعدامی‌ پێنج كه‌س له‌ هه‌ڵسوراوانی‌ كورد به‌ ناوه‌كانی‌  شیركۆ مه‌عارفی،  حه بیب الله گلپری و زانیار و لوقمان مورادیه‌، له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ند جار به‌ مه‌به‌ستی‌ جێ به‌ جێكردنی‌ حوكمی‌ ئیعدام گوازراونه‌ته‌و بۆ ژووری‌ تاكه‌كه‌سی . كه‌مپه‌ ینی‌ پشتیوانی‌ له‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌ وێڕای‌ ده‌ربری نیگه‌رانی‌ به‌ نیسبه‌ت باروودۆخی‌ ناله‌باری‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌، پێشێل كرانی‌ مافه‌كان و ئازار و ئه‌زیه‌تی‌ به‌ندكراوان و گوشار و زه‌خت و هه‌ره‌شه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ توندی‌ مه‌حكووم ده‌كات و داوا له‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، حیزبه‌ سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌ ئازادیخوازه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی‌ ئیران و كوردستان ده‌كات، ناره‌زایه‌تی‌ خۆیان به‌م كرده‌وه‌ نائینسانیه‌ی‌ رژیم ده‌ربڕن و هه‌وڵێكی‌ خێرا بۆ له‌قاو دانی‌ مه‌به‌سته‌كانی‌ رژیمی‌ جینایه‌تكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. 


که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی





















هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر