به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه نزیكه 15 گه‌نجی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ولێر‌و سلێمانی له‌لایه‌ن دیپۆرتی ئێران كراونه‌ته‌وه كه مه‌ترسی "كوشتن‌یان" له‌سه‌ره به‌م بۆنه‌وه كه‌مپینێك راگه‌یه‌نرا.
دوای دروستبوونی گرژی‌و ئاڵۆزیه‌كانی شاری سلێمانی، به‌پێی وته‌ی به‌رپرسی كه‌مپینی (نا بۆ دیپۆرتكردنه‌وه) هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی‌و هه‌ولێر 15 لاوی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتیان ڕه‌وانه‌ی ئێران كردۆته‌وه، هه‌روه‌ك له‌ڕاگه‌یاندنێكی ئه‌و كه‌مپینه‌دا هاتووه: "ئه‌و لاوه كوردانه كه دیپۆرتی ئێران كراونه‌ته‌وه، ته‌نها حوكمی هه‌تا هه‌تایی یان له‌سێداره دان یان ئه‌شكه‌نجه‌دان چاوه‌ڕێیان ده‌كات".
سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینه‌كه له‌شاری سلێمانی، ئازاد ئه‌حمه‌د بۆ سایتی ئاوێنه وتی "به‌پێی زانیارییه‌كانمان تا ئێستا 15 گه‌نجی كوردی رۆژهه‌ڵاتی ڕاده‌ستی ئێران كراونه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه ئه‌و كه‌مپینه‌مان ڕاگه‌یاندووه‌و به‌یانێكمان بڵاوكردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی دیپۆرتی لاوانی رۆژهه‌ڵات بۆ ئێران".
سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینه‌كه وتیشی "له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ماندا، داوا له‌سه‌رجه‌م ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رجه‌مه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌وڵ بده‌ن‌و بكه‌ونه چالاكی مه‌ده‌نی بۆئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت له‌دیپۆرتكردنه‌وه‌ی لاوانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئێران، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شداری خۆپیشاندان‌و كۆبوونه‌وه گشتیه‌كانیشیان كرد، با به‌پێی یاسا‌و له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستگیر بكرێن یان دادگایه بكرێن، نه‌ك ڕه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی سێداره‌یان بكه‌نه‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه ئاوێنه‌ی په‌یوه‌ندی كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی سلێمانی حاكم قادر حه‌مه‌جان به‌سایتی ئاوێنه راگه‌یاند "ئێمه ئاگاداری ئه‌وه نین‌و ده‌بێت لیژنه‌ی ئه‌منی له‌مباره‌یه‌وه لێدوان بدات".
هه‌رله‌م په‌یوه‌نده‌دا توانا عه‌لی سكرتێری رۆژنامه‌وانی پارێزگای سلێمانی بێ ئاگایی خۆی له‌مباره‌یه‌وه نیشاندا‌و وتی "له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه تا وته‌بێژێك بۆ لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی دیاری بكه‌ین".
فه‌رمان خێڵانی، ئاوێنه:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر