لێره‌وه و له که‌مپه‌ینی داکوکی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی داوا له هه‌موو حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که پێکه‌وه داوای رزگار کردنی گیانی شێرکۆ مه‌عارفی، بکه‌ن و رزگار کردنی شێرکۆ بکه‌ین به رۆژی له ده‌ور یه‌کتر کۆبوونه‌وه، با هه‌موو حزبه‌کان پێکه‌وه و به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک به‌یانیه پشتیوانی بکه‌ن له رزگار کردنی گیانی شێرکۆ مه‌عارفی یه‌کده‌نگی ئێمه ده‌بێته هۆئ رزگار بوونی ژیانی زیندانیانی سیاسی له روژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ساڵ 1389 ساڵی ده‌سبه‌سه‌ر کردنه به‌ربڵاوه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات رژیمی ئیسلامی ئێرانه، هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای به تایبه‌تی هه‌ڵسووراوانی سیاسی، رۆژنامه‌وانان، خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ڕه‌مه‌کی گرتوه‌ته‌وه و بووه به به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی رژیمی ئیسلامی ئێران. له سه‌ره‌تای ساڵی 89 حوکمی سێداره به سه‌ر 5 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ێک ده‌ستی پێ‌کرد، 5 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ێک که به‌ر له خۆپیشاندانه‌کانی تاسوعا و عاشوورا ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون و به تۆمه‌تی موحاربه حوکمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێنرا. حوکمی سێداره‌ی موته‌هه‌ره به‌هرامی، رێحانه حاج ئبراهیم و هادی قائمی له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا که‌م کرایه‌وه بۆ 10 ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه له زێدی خۆیان. به‌ڵام دوو ئه‌ندامی‌تری ئه‌و بنه‌ماڵه، ئه‌حمه‌د و موحسن دانش پوورموقه‌ده‌م له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوکمی ئیعدامه‌که‌یان ته‌ئید کرا، ئه‌م باوک و کۆڕه هاوکات له گه‌ڵ عه‌بدولره‌زا قه‌نبه‌ری، مامۆستا ده‌سبه‌سه‌ر کراو، هێشتا مه‌ترسی ئیعدامیان له سه‌ره. به‌ڵام ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحیان و 5 زیندانی سیاسی‌تری کورد له کوردستان جیهانی تووشی سه‌ر سوورمان کرد. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هولی و مهدی ئیسلامیان به شێوه‌ی نه‌هینی له سێدار دران و ئه‌مه ده‌سپێکه‌رێکی نوێ بوو بۆ سێداره نه‌هینیه‌کانی رژێم، به تایبه‌تی له کوردستان، ئه‌مه له حاڵیکدا بوو که بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م زیندانیه سیاسیانه ته‌نانه‌ت له هه‌ر جۆره مه‌راسم گرتنێک بۆ ڕۆڵه‌کانیان لێ قه‌ده‌غه کردبوون و هه‌ره‌شه‌یان لێ کردبوون له ئه‌گه‌ری گرتنی هه‌ر مه‌راسمێکدا ئه‌وا تووشی کێشه‌ی‌تر ده‌بن و جنازه‌ی ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک له سێداره دانیان به شێوه‌ی نه‌هێنی له گۆڕستانه‌کاندا له لایه‌ن رژێمه‌وه شاردرایه‌وه و ته‌نانه‌ت له زۆر کاتدا بنه‌ماڵه‌کانیشان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیلاعات و لیباس شه‌خسیه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون. عه‌لهی ساره‌می، به تۆمه‌تی موحاربه، عه‌لی ئه‌کبه‌ر سیاده‌ت به تۆمه‌تی جاسوسی دوو زیندانی تر بوون که به شێوه‌ی نه‌هینی له سێداره دران وئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک ئه‌و شه‌هیدانه‌ی‌تر به بێ‌ئاگاداری بنه‌ماڵه‌کانیان له سێداره دران. به‌ڵام ماشینی سێداره نه‌هینیه‌کانی رژێم که‌وتووه‌ته کار و ته‌نیا به‌مان ته‌واو نه‌بوه و نابێت، کازمی، محه‌مه‌د حاج آقایاری، حسه‌ین خزری و زه‌هرا به‌هرامی ئه‌و زیندانیه سیاسیانه بوون که به نهێنی له سێداره ونێژران و جنازه‌کانیشان هیچ کات نه‌درایه‌وه به بنه‌ماڵه‌کانیان. هه‌روه‌ها سیداره‌ی به کۆمه‌ڵی زیندانیان بوه‌ته هۆی نیگه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆف و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، حه‌بیب الله گوڵپه‌ری پوور، زانیار و لوقمان مورادی، حه‌بیب الله له تیفی و شێرکۆ مه‌عارفیی ئه‌و زیندانیه سیاسیانه‌ن که ساڵی ڕابردوو له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوکمی سێداره‌یان ته‌ئید کراوه‌ته‌وه و مه‌ترسی جێبه‌جێ کردنی حوکمه‌کانیان له ئارادایه، به تایبه‌تی شێرکۆ مه‌عارفی که چه‌ند رۆژ پێش له ئێستا له لایه‌ن دادگاوه رۆژی جێبه جێکردنی حوکمه‌که‌ی به خۆدی شێرکۆ ڕاگه‌یندراوه. به‌ڵام ته‌نیا زیندانیانی سیاسی به شێوه‌ی نه‌هێنی له سێداره نه‌دڕاون، زۆربه‌ی زیندانیانی تریش به تایبه‌تی له مه‌شهه‌د به کۆمه‌ڵ و به نه‌هێنی له سێداره دڕاون و هه‌ر ئه‌مه بوه‌ته هۆی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ کۆمه‌ڵاگای جیهانی به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانیانه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر