۱۳۹۰ اردیبهشت ۱۴, چهارشنبه

یاداشت نامە كۆمەڵێك پارێزەر و هەڵسوڕاوانی كۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامە نوسان و هونەرمەندان و هاووڵاتیانی ئازادی خواز ، دژ بە یاسای لەسێدارەدان

ئێمە وەكو كۆمەڵێك پارێزەر و هەڵسوڕاوانی كۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامە نوسان و هونەرمەندان و هاووڵاتیانی ئازادی خواز ، دژ بە یاسای لەسێدارەدانی لاوان و ئازادیخوازانی كۆمەڵانی خەڵكی ئێران
بە گشتی و كوردوستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین ، كە ماوەیەكە دەستەڵاتدارانی ڕژێمی ئاخوندەی سەركوتكەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی ئەم یاسایەوە هەموو دەنگێكی ئازادیخوازی ئێرانیان سەركوت كردووە كە ئەمەش ئەوپەڕی پێشێلكاری یە لە مافی مرۆڤ كە دەرهەق بە لاوان و ژنان و هاووڵاتیانی ئازادی خوازی ئەو ووڵاتە بە مەبەستی سەركوت كردن و درێژەدان بە حوكمی نا دیموكراسی پەرە پێدەدات . ئێمە لە كاتێك دا پێمان وایە ئەم هەنگاوانەی دەستەڵاتدارانی ڕژێمی ئاخوندەگی سەركوتكەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەرهەق بە هاووڵاتیانی خۆی و بە تایبەت دەرحەق بە هاووڵاتیانی كوردی كوردوستانی ڕۆژهەڵات پێشێلكاری و دیاردەیەكی دزێوی مافەكانی مرۆڤن . لە هەمان كات دا داوا لە رێكخراوە نێو دەوڵتی و ئازادیخوازەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و دەوڵتانی دیموكرات خواز و ئازادی خوازان دەكەین ، كە هەوڵیان دژ بەو پێشێلكاریانە بخەنە گەڕ بە مەبەستی فشار خستنە سەر ئەو ووڵاتە، تا پاشگەز ببێتەوە لە پەیڕەوكردنی یاسای لە سێدارەدان و دابینكردن و بەرقەرار كردنی ئازادییە گشتییەكان لەو ووڵاتەدا
1- دەستەیك لە پارێزەرانی ئازادی خواز .
2- دەستەیەك لە ڕۆژنامە نوسانی ئازادی خواز .
3- دەستەیەك لە هونەرمەندانی ڕۆشنبیر .
4- یەكێتی لاوانی دیموكراتی لە كوردوستانی عێراق .
5- كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردوستان .
6- یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردوستان .
7- سەندیكای كرێكارانی بینا سازی / پارێزگای سولەیمانی .
8- یەكێتی لاوانی دیموكراتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان .
9- یەكێتی ژنانی دیموكراتی كوردوستان .
10- ئەنجومەنی بەرگری لە زیندانیە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان .
11- ناوەندی هه‌ڵبه‌جه‌ دژ به‌ جینۆسایدی گه‌لی کورد ،چاك .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر