۱۳۹۰ مرداد ۲۲, شنبه

کاسبکارێک بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەستدا

رێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٠ لە سەر سنووری مڕانەی شاری مەریوان هاوڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کژرا. 

بەهمەن نەوخاستە خەڵکی شاری مەریوان شەوی ١٦ لە سەر ١٧ی ئەم مانگە، کە سەر سنووری مڕانەی مەریوان، درا بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا گیانی لە دەستدا. ئەم رووداوە لە حاڵێکدا بوو کە بەهمەن لە گەل براکەی بە ناو ئۆمێد نەوخاستە کە لە رێگای هاتۆچۆی مەرزەوە ژیانیان دەبەنە سەر، بە خاڵی بوون و هیچ کاڵایەکی قاچاخیان پێ نەبوە کە لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئینتزامیدا بەهمەن گیانی لە دەست دەدات و ئومێد و چەند کاسبکارێکی تریش وڵاخەکانیان دەکوژرێت.
که مپه ینی به رگری له به ندکراوانی سیاسی و مه ده نی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر